وەزارەتی کارەبا: لە وەرزی زستان بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکرێت

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات: وەرزی زستان بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکرێت.

لە راگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ پێنج شەممە، وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان، رای گەیاند،ئەمڕۆ کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای هەولێری کرد و لەگەڵ بەڕێوەبەران و فەرمانگەکانی کارەبای هەولێر کۆبووەوە.

 

وەزارەتەکە راشیگەیاندووە:” لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:

 

– بۆ وەرزی زستان بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکرێت.

– هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچیەکان فراوان دەکرێت.

– جەخت لەسەر وەرگرتنی كرێی کارەبا کرایەوە.

– کار بۆ کەمکردنەوە و چارەسەری بارزۆری لەسەر تۆڕەکانی کارەبا دەکرێت.

– دوو وێستگەی مۆبایل بۆ پارێزگای هەولێر دابین دەکرێت.

– دەوامی دوای نیوەڕوان تا کاتژمێر 5ی ئێوارە بۆ بەشی فرۆشتنی وزە دەکرێتەوە.

Back to top button