پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
مەسرور بارزانی، پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی عومەر میرانی، نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنقەرە بڵاوکردەوە.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:-
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی خەباتکار و کەسایەتیی نیشتمانپەروەر عومەر میرانی نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنقەرە-م پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەسوکار و هەڤاڵەکانی دەکەم .خوای دلۆڤان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان