تۆتنهام نیازی وایه گورز له ریال بوهشێنێت.
خواكوڕك
رۆژنامەیەكی بەریتانی بڵاوی كردۆتهوه” یانەی تۆتنهام هەوڵەكانی خۆی دەستپێكردووە بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەكی یانەی ریال مەدرید، به سهرگرتنی ئهو گرێبهستهش ریال گورزێكی بهردهكهوێ.
رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاوی كردەوە” یانەی تۆتینهام چاودێری تواناكانی (ماتیۆ كۆفاسیچی) كرواتی كردووە و بۆ ئەمەش دەیەوێت بیباتە یاریگای وایت هارت لاین”.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت ” كۆفاسیچی تەمەن (22) ساڵان وەك یاریزانی سەرەكی لە پێكهاتەی زێدان مامەڵەی لەگەڵ ناكرێت بۆیە دەرچوونی لە تیپەكە ئەگەرێكی چاوەروانكراوە”.
بەپێی ناوەرۆكی هەواڵەكەی میرەر، تۆتنهام ئامادەیە بڕی (17.5) ملیۆن جونەیهی ئیسترلینی بۆ یاریزانە كرواتییەكە تەرخان بكات”.