مەسرور بارزانی: لەگەڵ هەموو جیهان ماتەم بۆ کۆچی دوایی شاژنه‌ ئێلیزابێت دەگێڕین

 

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆچی دوایی شاژنه‌ ئێلیزابێتی دووه‌م، شاژنی به‌ریتانیا په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی راگه‌یاند.

 

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: سەرەخۆشی له بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا و وڵاتانی بەرژەوەندی هاوبەش دەکەم.

 

هه‌روه‌ها هاتووه‌: شاژنه‌ ئێلیزابێتی دووەم کەسایەتییەکی بەهێز بوو بۆ حەوت دەیه خزمەتی کرد و مەشخەڵی ئەرکێکی خۆنەویست بوو.

 

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌: شاژنه‌ ئێلیزابێت سەرمەشقی هەموو جیهان بوو، لەگەڵ هەموو جیهان ماتەم بۆ کۆچی دوایی دەگێڕین.

Back to top button