بە فەرمی.. کۆریای باکوور خۆی وەک دەوڵەتێکی ئەتۆمی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ هەینی، پەرلەمانی کۆریای باکوور وڵاتی وەک دەوڵەتێکی ئەتۆمی ڕایگەیاند و، جەختی کردەوە، رێبەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون، دەسەڵاتی تەواوی هەیە لەسەر بڕیارەکان دەربارەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی.

 

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵیی فەرمی ناوەندی کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون، لە میانی واژووکردنی یاساکە کە وڵات دەکاتە دەوڵەتێکی ئەتۆمی گوتی: “هەرگیز قەبووڵ ناکەین چەکی ئەتۆمیمان داماڵن. ئەگەر دووچاری هێرش یان هەڕەشە ببینەوە چەکی ئەتۆمی بژاردەی دوایینە”.

 

کیم جۆنگ، لە میانی وتارەکەی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای گەل ئاماژەشی پێدا، هیچ دانوستانێک نابێت لەپێناو داماڵینی چەکی ئەتۆمی لە وڵاتەکەمان.

 

هەروەها کیم جۆنگ، ئەمریکای تۆمەتبار کرد بە هەوڵەکانی بۆ ڕووخانی دەسەڵاتی کۆریای باکوور لە ڕێگەی ئەوەی وڵاتەکەی دەستبەرداری هێزە ئەتۆمییەکەی و مافی بەرگریکردن لەخۆی بێت، ڕوونیشی کردەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاواتەخوازە لە ڕێگەی سزای توندەوە گوشار بکات لە کۆریای باکوور بۆ ئەوەی دەستبەرداری چەکە ئەتۆمییەکەی بێت.

Back to top button