په‌یامه‌كه‌ی قوسه‌ی بۆ سه‌رۆك بارزانی: هه‌ڵه‌مان كرد و سه‌دام سزای داین
به‌شی هه‌ژده‌یه‌می لە بەرگی پێنجەمی كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد كه تایبه‌ته به ڕووداوه‌كانی 2000، له به‌شێكیدا سه‌رۆك بارزانی باسی “په‌یامێكی قوسه‌ی” ده‌كات و ده‌ڵێ، “مامۆستا محه‌مه‌د سه‌عید له 9/12/2000 په‌یامێكی قوسه‌ی بۆ هێنام و داوای كردبوو كه زۆر نهێنی بێت و به شاراوه‌یی بمێنێته‌وه”.
ناوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كه ئه‌وه‌بوو “ئه‌گه‌ر مه‌سعوود بارزانی له‌گه‌ڵماندا رێك بكه‌وێت، هه‌میشه رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ئه‌ودا پێ خۆشتره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناوبراو نه‌یه‌ته پێش و له‌گه‌ڵمان رێك نه‌كه‌وێت، ئێمه له‌گه‌ڵ جه‌لال رێك ده‌كه‌وین، جه‌لالیش هاووڵاتییه‌كی عێراقییه و ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه ریزی نیشتمان، پێشوازی لێ ده‌كه‌ین، هه‌ست ده‌كه‌ین په‌یوه‌ندییه‌كانی مه‌سعوود بارزانی له‌گه‌ڵماندا زۆر سارد بووه، به‌تایبه‌تی دوای رووداوه‌كه‌ی باعه‌درێ. داوا ده‌كه‌ین ئه‌و ساردییه نه‌مێنێت. هاوكاری جه‌لالمان كرد دژی په‌كه‌كه، چونكه ئێران هاته ناو بابه‌ته‌كه، ئێستاش له ئێرانه‌وه گوشارێكی زۆر له‌سه‌ر جه‌لال هه‌یه، داوا ده‌كه‌ین ئێوه‌ش رۆڵی خۆتان ببینن بۆ ئه‌وه‌ی هیچ شه‌ڕێك له نێوانیاندا روو نه‌دات، چونكه ئێران سوودمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بێت، رووداوه‌كه‌ی باعه‌درێ هه‌ڵه‌یه‌ك بوو رووی دا و سه‌رۆك “سه‌دام” هه‌موومانی سزا داوه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كراوه”.
سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێ، به‌مشێوه‌یه وه‌ڵامی په‌یامه‌كه‌مان دایه‌وه “هه‌میشه گفتوگۆمان هه‌ڵبژاردووه و هیچ كاتیش خوازیاری شه‌ڕ نه‌بووین، به‌ڵام ئێوه رێككه‌وتنتان ناوێت، هه‌ركات ئێوه به قه‌ناعه‌ت و بڕوایه‌كی ته‌واوه‌وه بۆ رێككه‌وتن هاتنه پێش، ئێمه‌ش ئاماده‌ین و دێینه پێش. رووداوی باعه‌درێ رووداوێكی كه‌م و ئاسان و ساده نه‌بوو، زۆر شتی گۆڕی، زانیاریی ته‌واومان هه‌یه كه چۆن و بۆچی رووی دا، هیوادارین رووداوی له‌مشێوه‌یه دووباره نه‌بێته‌وه، سه‌باره‌ت به هاوكاریكردنی جه‌لال ئه‌وه بڕیاری خۆتانه و په‌یوه‌سته به‌خۆتانه‌وه چ ده‌كه‌ن، به‌ڵام له شه‌ڕی نێوان یه‌كێتی و په‌كه‌كه‌دا بێلایه‌نی خۆمان پاراست، دڵنیام ئێران نه ده‌ست له جه‌لال هه‌ڵده‌گرێت و نه له په‌كه‌كه”.