حکومەتی هەرێم بۆ یەکخستنی نرخی دەرمان بڕیاریدا

لە چوارجێوەی بە سیستمکردن و پلانەکانی چاکسازیدا لە كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، چاكسازی له‌ پرۆسه‌ی دابینكردنی ده‌رمان ده‌خاته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ ئه‌زموونی حكومڕانی هه‌رێمی كوردستاندا نرخی دەرمان له‌ هه‌موو كوردستاندا یەکدەخرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (9ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند، بۆ یەکەمین جار لە ئەزموونی حکومڕانی هەرێمی کوردستاندا نرخی دەرمان یەکدەخرێت و بە کوالیتی و ستاندەری جیهانی دەخرێتە بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ هاوشێوه‌ی وڵاتانی پێشکەوتوو به‌رێوه‌ده‌چێت و لەم نزیکانەدا، کاڵای دیکەش بەم شێوەیە رێکدەخرێت.
Back to top button