چەندین زیارەتکاری ئێرانی لە رێگەی کەربەلا گیانیان لە دەستداوە

 

هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی فەرمی سەبارەت بە  سنوورەکانی رۆژئاوای ئێران بە هۆی گردبوونەوەی هاووڵاتییانی ئێرانی بۆ چوونە ناو عێراق بە بۆنەی ئەربەعینی حوسێنی ، مانگی سووری ئێران گیانلەدەستدانی ٩ هاووڵاتیی ئێرانی لە عێراق پشتڕاست کردەوە.

 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، پیرحوسێن کۆلیوەند، بەرپرسی مانگی سووری ئێران، ڕۆژی هەینی بەبێ ئاماژەدان بە هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو هاووڵاتییانە ڕایگەیاندووە، کە ئەم ئامارە تەنیا پەیوەندی بە شاری کەربەلاوە هەیە.

 

تا ئێستا هیچ راپۆرتێک لەبارەی ژمارەی قوربانیانی هاووڵاتییانی ئێرانی لە شارەکانی دیکەی عێراق بڵاونەکراوەتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە بەرپرسی مانگی سووری ئێران ڕایگەیاندووە کە تا ئێستا زیاتر لە هەشت هەزار و ٤٠٠ زیارەتکاری ئێرانی سەردانی ناوەندەکانی ئەو ڕێکخراوەیان کردووە لە عێراق بۆ وەرگرتنی خزمەتگوزاری پزیشکی و زیاتر لە شەش هەزار و ٥٠٠ کەسیشیان بەهۆی تینی  گەرما تووشی کچوون و ڕشانەوە هاتوون .

.

Back to top button