بەیاننامەی بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا: ئێران شکستی هێنا لە بووژانەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی
به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا له به‌یاننامه‌یه‌كدا دۆخی ئێستای فراوانبوونی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی كۆماری ئیسلامی‌یان به ” پاساوێكی مه‌ده‌نی” بە دوور لە ڕاستی ناوبرد و ڕایانگه‌یاندووه كه به‌هۆی ئه‌نجام نه‌دانی ڕێككه‌وتنێك له لایه‌ن تاران، له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیان کۆدەبنەوە بۆ ڕیگری کردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان و هەڕەشە ئەتۆمییەکانی ئێران
ئەم سێ وڵاتە ئەوروپییە ڕایانگەیاند کە لە پاکێجی کۆتاییدا کە لەلایەن ڕێکخەری دانوستانەکانی JCPOA پێشکەشکرا، گۆڕانکاری لە دەقەکانی پێشوودا کراوە، کە زۆرترین نەرمی لایەنی ڕۆژئاوا بوو.
لە بەیاننامەکەدا کە لەلایەن بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەرەنساوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە، ئێران “ئەم دەرفەتە دیپلۆماسییە چارەنووسسازەی نەقۆزێتەوە” و لەبری ئەوە بەرنامە ئەتۆمییەکەی زۆر لەوە زیاتر پەرەپێدەدات.
هاوکات جەختیان لەوە کردۆتەوە کە لایەنەکان لە ڕێککەوتن نزیک دەبوونەوە، بەڵام ئێرانپرسەکەی بەلاڕێدا برد .