پەنابەرانی باشووری کوردستان لە ئێران، دەیانەوێت بگەڕێنەوە

 

لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ، عەباس ئەمیر، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی سۆران ئاشکرای دەکات ئەو پەنابەرە باشووریانەی تا ئێستا لە ئێرانن ، داوی گەڕانەوە دەکەن بۆ هەرێمی کوردستان .

 

عەباس ئەمیرهاولات لەمبارەوە گوتی : ”بەپێی ئامارەکانمان سەدان خێزانی پەنابەر و ئاوارەی باشووری کوردستان لە وڵاتی ئێران ماون و تا ئێستا دەرفەتی گەڕانەوەیان نەبووە بۆ هەرێمی کوردستان، زۆربەی جاران لەلایەن ئەو پەنابەرانە پەیوەندیمان پێوە دەکرێت و خواستی زۆری گەڕانەوەیان هەیە بۆ باوەشی وڵات”.

لە کۆتاییشدا هاۆکارەکەی ئاشکرا دەکات و دەڵێت : ”هۆکاری نەگەڕانەوەی ئەو ئاوارە و پەنابەرانە بۆ خراپیی باری داراییان دەگەڕێنەوە، بەداخەوە چەند ساڵێکە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە کۆچ و کۆچبەران، کەمتەرخەم بوونە و هاوکاری و ئاساناکاری بۆ ئەو پەنابەرانە ناکەن، ئەوەش ئاستەنگە لە بەردەم گەڕانەوەیان”.

Back to top button