ھیوا ئەحمەد مستەفا : شاسوار عەبدولواحید دەیەوێ بە فێڵ كارە باشەكانی حكومەت بكاتە دەستكەوتی خۆی

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی رای دەگەیەنێت، ئۆپۆزسیۆن و ھەموو پۆپۆلیستییەکان، کاتێک حکوومەت کارێک دەکات، وای پیشان دەدەن، کە کارەکە لەسەر داخوازیی ئەوان کراوە، لەکاتێکدا حکوومەت بەرنامە و پلانی درێژخایەنی بۆ ھەنگاوەکانی ھەیە و پەیوەندیی بەوانەوە نییە.

ھیوا ئەحمەد، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، خەڵکی ئێمە هۆشیارە و بەو ھەرا و ھوریایانەی شاسوار و نەوەی نوێ بەلاڕێدا ناچێ، لە ماوەکانی رابردووشدا بینیمان، کە بەرنامەی خۆپیشاندان و ھێنانە سەرشەقامی جەماوەری ھەبوو، کەچی ھیچی پێ نەکرا و ئەوەی ھەبوو لاوازترین خۆپیشاندان بوو، کە بانگەشەی بۆ دەکرد.

ئەندامەکەی سەرکردایەتیی پارتی دەڵێ: حکومەت بەرنامە و پلانی درێژخایەنی بۆ ھەموو سێکتەرەکان ھەیە، بۆیە کاتێک ھەنگاو بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەیەک دەنێت، شاسوار و نەوەی نوێ وای پیشان دەدەن کە لەسەر داخوازی ئەوان بووە، جا چ لە بواری نەوتی سپی، یان غاز، یان ھەر بابەتێکی دیکە بێت، بۆیە ئەوەی نەوەی نوێ دەیڵێت دوورە لە راستی.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی ئەوەش ئاشکرا دەکات، شاسوار کاتێک دەزانێ حکومەت دەیەوێ کارێک بکات، ئەوا ھەڵا دروست دەکات، تا بڵێن بەھۆی ئەوەوە کارەکە کراوە، جگە لەوەش، خەڵک دەزانێت حکومەت بەرنامەی باش جێبەجێ دەکات و بەگرنگییەوە ھەنگاو دەنێت، بۆیە ھیچ پەیوەندیی بەو لێدوانە ھەرزەکارانەی ئەوەوە نییە.

Back to top button