ئێران پرۆژەی دووەمی لەدژی كوردستان دەست پێكرد

خواكوڕك

دوای ئەوەی ئێران لە كۆنفراسی ئاسایشی میونشن، داوایی لەسەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد، سەردانی ئێران بكات، لەپاش ئەم كۆنفراسە ئێران لە رێگای دوو هێزی سیاسی لەناو هەرێمی كوردستان فشارەكانی سەر هەرێمی كوردستانی زیاتر كرد، چاودێرانی سیاسی پێیان وایە هەركاتێك ئێران داوای فەرمی ئاراستەی بارزانی بكات، چەند هێزێكی سیاسی لەناوەخۆی هەرێمی كوردستان بەكار دەهێنێت، دژی هەرێمی كوردستان، روونترین بەڵگەش ئەوەیە كە لەپاش گەرانەوەی بارزانی لە سەفەرە دبلۆماسیەكەی كە لە ئاسایشی میونشن دەستی پێكرد، لە توركیا كۆتای پێهات، هێرشی میلیشیاكانی سەر بە پەكەكە بوو لە كۆمەڵگەی خانەسۆڕێ بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگە”.

پاش داوەتە فەرمیەكەی ئێران بۆ بارزانی ئێران دەستی بۆ ناو هەرێمی كوردستان بردووە، لە خانەسۆڕی میلیشیا پەكەكە دژی هێزی پێشمەرگە بەكار هێناو، لە ئێستاشدا سنوری حشدی شەعبی گەیاندۆتە ناو شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان و لەرێگا یەكێتی و گۆڕانەوە، ناونوسی خەڵكی كوردستان دەكرێت بۆ هێزی حشدی شەعبی، چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەم دوایەمین كارتی ئێرانە، دژ بە هەرێمی كوردستان”.

لەو بارەیەوە فازڵ بەشارەتی، بەرپرسی لقی 12ی هەڵەبجەی پارتی دیموكراتی كوردستان، “لە شاری هەڵەبجە، ناونووسین بۆ حەشدی شەعبی دەستی پێ کردووە و لێوایەکی خانەنشینکراوی یەکێتیش سەرپەرشتی دەکات، دەشلێت، لە سنووی سەوز، خەریکە هێزەکانی حەشدی شەعبی فراوان دەبن، ئەمە لە هەڵەبجە و لە خورماتوو و کەرکووک و گەرمیان، بۆیە ئەوەی هەیە، مەترسییەکی گەورەیە و دەبێت بە کەم وەرنەگیرێت”. گوتیشی: ”هەوڵی ناونووسین بۆ ناو حەشدی شەعبی، بۆ لەباربردنی ئەزموونی هەرێمی کوردستان و پرسی سەربەخۆییە، داواشی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد، هۆشداری بەو حزبانە بدات کە ئەندامانیان دەچنە نێو ڕیزەکانی حەشدی شەعبییەوە.

 

Back to top button