بۆچی شاژنە ئەلیزابێس هەرگیز سەردانی ئیسرائیلی نەکرد؟

رۆژنامەی “جۆرشەلیم پۆستی”ی ئیسرائیلی بڵاویكردەوە، شاژنی كۆچكردوو ئەلیزابێسی دووەمی بەریتانیا كە لەماوەی 70 ساڵدا لەسەر تەختی بەریتانیا بووو گەشتی بەجیهاندا كردووە، هەرگیز سەردانی ئیسرائیلی نەكردووە.

رۆژنامەكە ئەوەیشی راگەیاندووە كە شاژنە ئەلیزابێس چەندین وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەراستی بەسەر كردووەتەوە و سەردانی دەیان وڵاتی ئەو ناوچەیەی كردووە، بەڵام سەردانی ئیسرائیلی نەكردووە، ئەمە لەكاتێكدایە 27 جار سەردانی كەنەدای كردووە.

رۆژنامەكە بە پشت بەستن بە رۆژنامەی “نیۆرك تایمز” بڵاوی كردەوە لە ساڵی 1984 شاژن سەردانی ئوردن دەكات و لێدوان دەدات و هاوسۆزی خۆی راگەیاندبوو بۆ دۆخی نالەباری فەلەستینییەكان لەوكاتدا، ئەمەیش نارەزاییەتییەكی زۆری یەهودییەكانی دانیشتووی لەندەنی لێكەوتبوویەوە.

ئەمە لەلایەكی ترەوە سەرباری ئەوەی شاژن بە فەرمی بانگێشتی ئیسرائیل كرا لەلایەن ئیسرائیلەوە، بەڵام نەچوو…
بە گوێرەی رۆژنامەی “جۆرشەلیم پۆست” هۆكاری سەرەكی سەردانی نەكردنی شاژنە ئەلیزابێس بۆ ئیسرائیل ئەو ئامۆژگارییانە بوون كە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیاوە بە شاژن دراوە بەوەی ئەگەر سەردانی ئیسرائیل بكات ترسیان هەیە لە بایكۆتی وڵاتانی عەرەبی و دژایەتی كردنی وڵاتانی عەرەبی بۆ بەریتانیا.

Back to top button