مەسرور بارزانی: شۆڕشی ئەیلوول گەورەترین شۆڕشی کورد بوو
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی ساڵیادی شۆڕشی ئهیلوول په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا داوای هاوهه‌ڵوێستی و یه‌كده‌نگی هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كانی كوردستان ده‌كات، له‌پێناو داكۆكیكردن له پاراستنی مافه ده‌ستووری و ده‌ستكه‌وته نیشتمانییه‌كان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2022/9/11، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی ساڵیادی به‌رپابوونی شۆڕشی مه‌زی ئهیلوول، په‌یامێكی بڵاو وكرده‌وه و تێیدا هاتووه، “ئەمڕۆ یادی گەورەترین شۆڕشی گەلی کوردستان دەکەینەوە کە شۆڕشی مەزنی ئەیلوولە.
ئەم شۆڕشە، وەرچەرخانێکی مێژوویی و شۆڕشێکی سەرتاسەری خەڵکی کوردستان بوو بە گشت پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییە جیاوازییەکانەوە، بە سەرکردایەتی ڕابەری نیشتمانیمان مستەفا بارزانیی نەمر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، یەکێک لە گرنگترین و بەهادارترین تایبەتمەندییەکانی شۆڕشی ئەیلوول، یەکڕیزی و یەکگرتوویی گەلی کوردستان بوو، کە بەهۆی خۆڕاگری و ئیرادەی بەهێزی خەڵکی کوردستان، دوژمن ناچار بوو دان بە بەشێک لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییە ڕەواکانی دا بنێت لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئادار.
هەروەها گەورەترین شوناسی شۆڕشی ئەیلوول، گۆڕینی ڕاپەرین و خەباتی ناوچەیی بوو بۆ شۆڕشێکی نیشتیمانی سەرتاسەری لە هەموو کوردستان و دروستکردنی هەستی نەتەوەیی و نیشتیمانی بوو لای هەمو هاووڵاتییانی کوردستان.
له په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانیدا ئه‌وه‌ش هاتووه، ئەمڕۆ کە یادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول دەکەینەوە، پێویستە هەموو لایەن و پێکهاتەکانی گەلی کوردستان، هاوهەڵوێست و یەکدەنگ بن لە پێناو داکۆکیکردن و پاراستنی مافە دەستووری و دەسکەوتە نیشتمانییەکانمان، کە خەڵکی کوردستان، دەیان ساڵە لە پێناویان‌دا خەبات دەکات و قوربانییەکی زۆری داوە.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاندووه، لە ساڵیادی شۆڕشی ئەیلوولدا، بە ڕێز و پێزانینەوە، یادی هەموو پێشمەرگە و بەشدارانی ئەو شۆڕشە مەزنەی گەلی کوردستان دەکەینەوە. سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی شۆڕشی ئەیلوول و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.