تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چه‌كدارانی په‌كه‌که‌ی لە شنگال كردە ئامانج و کوژراو هەیە

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە بەئامانج دەگرێت و دوو چەکداری پەکەکە دەکوژرێت و چەکدارێکی دیکەش بریندار دەبێت

 

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی ئەیلوولی 2022، کاتژمێر 11:15، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە نێوان گوندی بارا و بەهراڤای سەر بە ناحیەی شمال لە قەزای شنگال، ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی بۆردومان کرد.

 

بە گوێرەی زانیارییەکان، لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا دوو چەکداری پەکەکە کوژراون و چەکدارێکی دیکەش بەسەختی بریندارە.

Back to top button