لەبارەی دواخستنی پرۆسەی خوێندن بڕیاری کۆتایی درا

ژمارەیەك هاووڵاتی داوای دواخستنی خوێندنی ئەمساڵیان کردووە کە بڕیارە 13 ئەم مانگە دەست پێ بکات، وەزیری پەروەردەش وەڵامیان دەداتەودەداتەوو بڕیاری کۆتایی دا.

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت،  ساڵی پار 14ـی ئەیلوول دەوام بوو، ئەمساڵ 13ـی ئەیلوولە، نازانم بۆ پار ئەو داواكارییە نەبوو.

 

لە درێژەی قکانی دەپرسێت، ئەی مانگی حوزەیران و تەمووز گەرم نییە؟ ئایا گونجاوە دەوام بمێنێتەوە؟ سەیری ساڵنامەی خوێندن بكەن، موراعاتی هەموو شتێك كراوە كە پێش 25 ی 12 وەرزی یەكەم بە تاقیكردنەوەكانیشەوە تەواو بكرێت.

 

وەزیری پەروەردە دەشلێت، نزیكەی پێنج هەزار فێنككەرەوە كڕاون بۆ ناوەندەكانی خوێندن، لە كۆتادا دەڵێم سەیری پێشبینی كەشوهەوای تا 20 ڕۆژی تریش بكە پلەكانی گەرما هەمان پلەن، پلەیەك كەمتر یان زیاترە، بۆ حیسابی كۆتایی ساڵ ناكرێ كە چەند گەرمە ئایا گونجاوە بكەوینە مانگی شەشەوە؟

Back to top button