سكۆت بێیتس جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا: هه‌موو كه‌سێك له ئه‌مه‌ریكا دڵنیایه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه زۆر گرنگه
لەگەڵ بەردەوامی هاوپەیمانێتی پێشمەرگە و سوپای ئەمریكا بە تایبەت لە رووبەڕوو بوونەوەی تیرۆیستانی داعش و هاوكاری بەردەوامی ئەمریكا بۆ پێشمەرگەی كوردستان، جێگری وەزیری دەروەی ئەمریكا رایدەگەیێنێت كە هەمووكەس لە ئەمریكا دەزانێت كە هاوپەیمانێتی پێشمەرگە و سوپای ئەمریكا گرنگە.
سكۆت بێیتس، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانیان له‌سه‌ر زه‌وی رۆڵێكی گه‌وره بگێڕن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و له‌ناوبردنی رێكخراوی داعش و ئه‌و هێزه پێویسته به هاوكاری و پشتیوانی زیاتر هه‌یه.
هەروەها جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا روونیشیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان شه‌ڕی تیرۆری كرد و ئه‌مه‌ریكا و زلهێزه‌كانی جیهان هاوكار و پشتیوانی هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه بوون بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش. ئاماژه‌ی پێدا، كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رووبه‌ڕووی مه‌ترسیدارترین رێكخراوی تیرۆریستی بووه‌ته‌وه و به پشتیوانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش توانی شكستیان پێ بهێنێت.
له باره‌ی پشتیوانی زیاتری پێشمه‌رگه‌وه، سكۆت بێیتس، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا وتی: هه‌موو كه‌سێك له ئه‌مه‌ریكا ده‌زانێت هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه چه‌نده گرنگه بۆ تێكشكاندنی داعش و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له ناوچه‌كه‌دا.