بەگوژمەى (830 ملیون دینار) دەستکرا بە دروستکردنى شەقام و قیڕتاوکردنى هەردوو گەڕەکى پێشمەرگە و فەریقاوە 1 و 2 لە قەزایی پیرمام ئەمڕۆ یەکشەممە
ئەمڕۆ یەکشەممە2022.9.11، بەگوژمەى (830 ملیۆن دینار) لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و لەڕێگەى بەڵێدەرایەتى، دەستکرا بە دروستکردنى شەقام و قیڕتاوکردنى هەردوو گەڕەکى پێشمەرگە و فەریقاوە 1 و فەریقاوە 2 لە قەزایی پیرمام.
جێگەى باسە، لەساڵى ڕابردووشدا لەچوارچێوەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر ژمارەیەک پڕۆژەى دیکە لەو سنوورە جێبەجێکراون، بۆ ئەمساڵیش لەلایەن پارێزگاى هەولێرەوە، ئامادەکارى و پلان داڕێژراوە بۆ ئەنجامدانى ژمارەیەک پڕۆژە، کە بەبێ جیاوازى لەنێوان شار و دەرەوەى شار ئەنجامدەدرێت و بە شێوەیەکى یەکسان دەستى ئاوەدانى و خزمەتگوزاریى دەگەێنرێت بەسەرجەم ناوچەکان، بەتایبەتى ئەو شوێنانەى کە کەمترین دەستى خزمەتگوزارییان پێگەیشتووە.