لەسەر ناوهێنانی كوردستان نووسەرێك لە رۆژئاوای كوردستان لەلایان ئاسایشی پەكەكە رفێنرا
خواكوڕك
عەبدولرەحمان كەلۆ نووسەری دیاری بواری هونەری لە رۆژئاوای كوردستان لە یەكێك لە رادیۆكانی قامشلۆ لەسەر پرۆژەیەكی هونەری دیمانەیەكی كردووە، لە میانی قسەكانی دا ” ناوی رۆژئاوای كوردستانی” هێناوە، پاش تەواو بوونی دیمانەكەی لەرادیۆكەدا ئاسایشی پەیەدە دەی رفێنن”.
عەبدولرەخمان كەلۆ نووسەر و هەنەرمەندی رۆژئاوای كوردستان، لەدیدارێكی رادیۆی دا لەرۆژئاوای كوردستان لە میانی قسەكانی لەبارەی پرۆژەی هونەری ناوی رۆژئاوای كوردستانی هێناوە، پاش تەواو بوونی دیمانەكەی لەلایان ئاسایشی پەیەدە و پەكەكە لە رۆژئاوای كوردستان، دەرفێنرێت و بێ سەرو شوێن دەكرێت، سەرچاوەیەكی ئاگاداریش دەلێت، هۆكاری رفاندنی كەلۆ بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، كە ناوبراو لە جیاتی ناوی باكوری سوریا ناوی رۆژئاوای كوردستانی هێناوە، ئەمەش بۆ پەیەدە و پەكەكە قەدەغەیە”.
سەرچاوەكە گوتیشی لە دیدارە رادیۆكەی دا كەلۆ گوتوویەتی كە پرۆژەیەكی هەیە بۆ شاری قامشلۆ كە پەیكەر سازی نوێ بۆ شارەكە ئامادە بكات و لەگەڵ ئیدارەی خۆسەری دەیەوێت كار بكات بۆ دانانی ئەو پەیكەرانە، لەمیانی قسەكانی دا ناوی رۆژئاوای كوردستانی هێناوە، ئەمەش بۆتە هۆكاری رفاندنەكەی و تاوەكو ئێستا كەس نازانێت لەكوێیە و بۆ كوێ رفێنراوە”.