دوای 11 سێپتێمبه‌ر چی رووی دا.. بزووتنه‌وه بۆ ده‌ترسان و په‌نایان بۆ سه‌رۆك هێنا؟

له بەرگی پێنجەمی كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، سه‌رۆك بارزانی به روونی ئاماژه‌ی به رووداوه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ر كردووه و ئاماژه‌یش به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ قۆناغی دوای 11ی سێپتێمبه‌ر ده‌كات.
ئه‌و بابه‌ته له لاپه‌ڕه 466ی كتێبه‌كه‌ی سه‌رۆكدا ئاماژه‌ی پێ دراوه و ده‌ڵێ، دوای رووداوه‌كه‌ی 11ی ئه‌یلوولی ئه‌مه‌ریكا، ده‌ستبه‌جێ ده‌ستمان به كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و له‌شكری كوردستان كرد، ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دواداچوونی بۆ بارودۆخی جیهان و ناوچه‌كه و كوردستان بوو، بڕیاریش درا ئاماده‌كاری بكرێت بۆ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه له ئاینده‌دا روو ده‌ده‌ن، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئاماده‌كاری پێویست بۆ هه‌ر ئه‌گه‌ر و گۆڕانكارییه‌ك كرا، دوای ئه‌و هه‌نگاوه بۆ یه‌كخستنی هه‌ڵوێسته‌كان و دروستكردنی گوتارێكی هاوبه‌ش به‌رانبه‌ر پێشهاته چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی پارتی و یه‌كێتی پێویست بوو.
سه‌رۆك روونی كردووه‌ته‌وه كه به مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه، مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتییان كرد و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه درا، له كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسیی هه‌ردوولا به‌رده‌وام به كراوه‌یی بمێننه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن و دیراسه‌تی هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان بكرێت، بۆ ئاگهداربوون له بۆچوونی وڵاتانیش، بڕیار درا هۆشیار زێباری سه‌ردانی توركیا و د. رۆژ سه‌ردانی ئێران و ئازاد به‌رواری سه‌ردانی سووریا بكات، له ئه‌نجامی ئه‌و سه‌ردانانه‌دا بۆمان ده‌ركه‌وت كه هه‌موو لایه‌نه‌كان به بایه‌خه‌وه چاودێری رووداوه‌كانیان ده‌كرد، له هه‌مان كاتیش‌دا ئاڵۆز و شڵه‌ژاویش بوون، چونكه كه‌س ئاگه‌داری به‌رنامه‌ی ئه‌مه‌ریكا نه‌بوو كه نیازی چییه.
هه‌ر له‌و به‌شه‌دا سه‌رۆك بارزانی نووسیویه‌تی، “دواتر له‌سه‌ر داوای ئێران شاندێكی تری پارتی سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كرد، شانده‌كه له نێچیرڤان بارزانی و فازڵ میرانی و ئازاد به‌رواری پێكهاتبوون، رێكه‌وتێكی سه‌یر بوو، چونكه شاندی پارتی له هۆتێل ئیستقلال، میوانداری كرابوون، له هه‌مان كاتدا شاندێكی عێراقی به‌سه‌رۆكایه‌تی تاهیر جه‌لال حه‌بووش له هه‌مان هۆتێل میوان بوون، ئێران به مه‌به‌ست و ئاگاییه‌وه ئه‌و كاره‌ی كردبوو، شانده‌كه‌ی پارتی و شانده‌كه‌ی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئاسایی له هۆڵی هۆتێله‌كه سڵاویان له یه‌كتر كردبوو.
“لای ئێران بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی پێكهاتبوو له وه‌زیری ئیتڵاعات و سه‌در جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه زولقه‌در جێگری فه‌رمانده‌ی سوپا و سهیفولڵاهی له قه‌رارگه‌ی نه‌سر، له ئێران رێزێكی زۆر له شاندی پارتی گیرابوو، به شانده‌كه‌یان گوتبوو ئێران له‌و بارودۆخه‌دا ده‌ست له كاروباری عێراق وه‌رنادات و داوایان كردبوو كه پارتی هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی هه‌بێت، له هه‌موو لایه‌كه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌درا، پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ پارتی نوێ بكه‌نه‌وه، رووداوی 11ی ئهیلوول بووه هۆی هه‌ماهه‌نگی زیاتر و نزیكبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی و كێشه‌كانیان كه‌م بوونه‌وه”. سه‌رۆك بارزانی وای نووسیوه.
له به‌شێكی تردا سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه دوای رووداوه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ر، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق زۆر شڵه‌ژا بوون و هه‌وڵێكی زۆریان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چی روو ده‌دات و هاوكێشه‌كان به‌ره‌و چ ئاراسته‌یه‌ك ده‌ڕوا، عێراقییه‌كان به‌ڵێنی زۆریان دا و باسیان له‌وه ده‌كرد، هه‌رچی مه‌سعوود بارزانی پێی خۆش بێ بیكه‌ن، به‌ڵام زۆر دره‌نگ بوو هیچ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئه‌وان سه‌ری نه‌ده‌گرت و ده‌بوونه به‌ڵایه‌كی گه‌وره بۆ گه‌لی كوردستان.
سه‌عات 10:30ی شه‌وی 28 له‌سه‌ر 29ی ئه‌یلوولی 2001، مه‌لا عه‌لی عه‌بدوله‌عه‌زیز ته‌له‌فۆنی بۆ كردم و گوتی كه له ته‌وێڵه‌وه قسه ده‌كه‌م، یه‌كێتی زوڵمێكی زۆری لێ كردووین و به فێڵ هه‌ڵه‌بجه‌یان گرتووه، ئێمه‌ش له‌ناو هه‌ڵه‌بجه شه‌ڕمان نه‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك نه‌بێته قوربانی، هێزه‌كانمان ئێسته له چیای شنروێ و عهبابهیلێن، توانای شه‌ڕكردنمان هه‌یه دژی یه‌كێتی، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كۆسره‌ت ره‌سووڵ به‌ناوی خۆی و مام جه‌لاله‌وه نامه‌یه‌كی ناردووه و داوای لێبوردنیان كردووه سه‌باره‌ت به‌و زوڵمه‌ی كردوویانه و داوای ئاشتی ده‌كه‌ن، ئێرانیش هه‌ڕه‌شه‌یان له یه‌كێتی كردووه كه هێڵی سووریا‌ن به‌زاندووه و داوای راوبۆچوونتان ده‌كه‌م”. سه‌رۆك وا ده‌ڵێ.
هه‌روه‌ها هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، منیش وه‌ڵامم دایه‌وه “ئێمه رێزمان هه‌یه بۆ جه‌نابت، خۆتان تێكه‌ڵی تیرۆریستانی جوندولئیسلام مه‌كه‌ن و زۆرم پێ باشه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئاشت ببنه‌وه و پێك بێنه‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌رمان به‌پێی توانا درێغی ناكه‌ین و ئه‌نجامی ده‌ده‌ین”.
له كۆتاشدا نووسیویه‌تی، له رۆژی سێی تشرینی یه‌كه‌می 2001 هێزه‌كانی یه‌كێتی شنروێیان گرت و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م جه‌ماعه‌تی بزووتنه‌وه و جوندولئیسلام چیاكهیان گرته‌وه، رۆژی 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2001 له قه‌سری شیرین به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی ئێران، رێككه‌وتنی ئاشتی له نێوان مام جه‌لال و مه‌لا عه‌لی ئیمزا كرا، جارێكی شه‌ڕ له نێوان یه‌كێتی و جوندولئیسلام ده‌ستی پێ كرده‌وه و هه‌ردوولا زیانی گه‌وره‌یان بینی، مام جه‌لال برووسكه‌یه‌كی بۆ كردم به ژماره 677 له 6/11/2001 كه له برووسكه‌كه‌ی دووپاتی كرده‌وه، دوو له‌و تیرۆریستانه‌ی فڕهنسۆیان شه‌هید كرد كوژران به‌ناوی سه‌ید حه‌سه‌ن خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ و كامه‌ران مۆریاسی.