فەرماندەی گشتی سوپای ئۆکراینا: ٣ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە زەوی داگیرکراو ئازادکران؛ ئێمە گەیشتینە 50 کیلۆمەتری سنووری ڕووسیا

 

دوای دوو سەد ڕۆژ لە داگیرکارییە سەربازییەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، کیێڤ ڕایگەند کە سوپاکەی لە هێرشێکی پێچەوانەدا و پلان بۆ داڕێژراو، بەشێکی زۆری باشوور و ڕۆژهەڵاتی گرتۆتەوە، ئەمەش گورزێکی قورسی لە هێزەکانی ڕووسیا داوە.

 

سوپای ئۆکراینا بانگەشەی ئەوە دەکات دەستی بە هێرشی بەرپەرچدانەوەی کردووە و دوای ئەوەی لە سەرەتادا سەرنجی خستە سەر ناوچەی باشووری خێرسۆن کە لە ڕۆژانی سەرەتای جەنگدا لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە داگیرکرابوو، هێرشی بەرپەرچدانەوەی گەورەی خۆی دەستپێکرد بە دەستپێکردنی گواستنەوەی هێزەکانی ڕووسیا لە بەرەی ڕۆژهەڵاتەوە، بۆ بەهێزکردنی بەرەی باشوور، لە ناوچەی خارکیڤ، کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، ڕێکخستنی کردووە.

 

فەرماندەکانی ئۆکراینا  پێیان وایە کە مۆسکۆ فەرمانی دەرکردنی زۆربەی هێزەکانی لە خارکیڤ داوە، ئەمەش ئەگەری گەمارۆدانی گروپێکی گەورەی هێزەکانی زیاتر کردووە.

 

Back to top button