هەدەپە دابەش دەبێت

خواكوڕك 

رووداوەكانی ئەم دوایەی باكوری كوردستان و شەڕی خەندەقی پەكەكە لەناو باكوری كوردستان، پارتی دیموكراتی گەلان لە توركیا، بەرەو دابەش بوون بردووە، دەنگی نارەزایەتی لەناو ئەو پارتە رۆژ لە رۆژ لە گەشەكردن دایە، میدیاكانی توركیاش لە زاری ئەندام پەرلەمانتارێكی كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت بڵاویان كردۆتەوە، كە هەدەپە بەرەو دابەش بوون دەچێت”.

میدیاكانی توركیا بڵاویان كردۆتەوە لەزاری ئەندام پەرلەمانتارێكی هەدەپە كە ئەم پارتە بەرەو دابەش بوونێكی حەتمی دەچێت، لەناو هەدەپەدا دوو بۆچوونی دژ بەیەك لەبەرامبەر پەكەكە و سیاسەتی پەكەكە دروست بووە، خەڵكی باكوری كوردستانیش بەدوای بەدیلی پەكەكە دەگەرێت”.

ئەو دابەشكاریەی كە لەناو هەدەپەدا لەلایان میدیاكانی توركیا باسی لێوە دەكرێت، دابەشكاریەكە لەدژی سیاسەتەكانی پەكەكە هێرشەكانی پەكەكە و تێكدانی پرۆسەی ئاشتی كە لەناو هەدەپەدا ئەو حزبەی بەرەو دوو بەش بردووە”.

Back to top button