دەست بە دابەشكردنی نەوتی ماڵان دەكرێت
وەزارەتی سامانەسروتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت: بەفەرمانی سەرۆکی حکومەت دەست بە دابەشكردنی نەوتی ماڵان دەكرێت
بە فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان، هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ دابینكردنی نەوتی سپی ماڵان راسپێردران.
بە گوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی سامانەسروشتییەکان، كەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سرووشتییەكان بە وەكالەت بڕیاریدا دەستبەجێ دەست بە جێبەجێكردنی كاری پێویست بۆ دابینكردن و دابەشكردنی نەوتی سپی بە سەر هاووڵاتییاندا لە مانگی داهاتوو بكرێت.
وەك لە بڕیارەكەدا هاتووە، لە مانگی تشرینی یەكەم، لە سەرەتادا لە ناوچە شاخاوییەكان بە شێوەی پاڵپشتیكراو دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی دەكرێت.