ئەدهەم بارزانی: له‌ مه‌زاری نه‌مران چی به‌ خه‌ڵكی سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ گوت.؟

خواكوڕك

(ئەدهەم بارزانی) بەرپرسی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لەپارێزگای سلێمانی-هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت” كە پلان و بەرنامە دژی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە بەسەر چوون و ئەو سنورانە لە پارتی جیانابنەوە.
لە میانەی وته‌ی (ئەدهەم بارزانی) بۆ كادیرانی حیزبەكەی لەسەر مەزاری مەلا مستەفا بارزانی ڕایگەیاند” ئەگەر پلانێك هەبووبێت دژی پارتی لە سنورەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین، كاتی بەسەرچووە،هه‌روه‌ها ئێستا سلێمانی قسەی خۆی هەیە، هەڵەبجە قسەی خۆی و ڕاپەڕینیش قسەی خۆ یدەكات، هەڵبەت پارتی لە ئێوە جیا نابێتەوە و، ئەو سنوورانەش لە مێژووی پارتی جیا نابنەوە.
بارزانی دوپاتیشی كردەوە” هیچ كاتێك وەك ئێستا دەرفەت بۆ گەلی كورد نەرەخساوە كە بگات بە دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان و رێگەش بەوانە نادەن كە لە دژی ئەم خواستەی گەلی كورد بوەستێتەوە.

Back to top button