سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە شانشينى یەکگرتوو دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 12ی ئەیلوول ، سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ کۆچی دوایی شاژن ئێلیزابێتی دووەم، شاژنی کۆچکردووی شانشینی یەکگرتوو، لە شاری هەولێر، پرسە و هاوخەمی لە ڕێگەی کونسولی گشتیی بەریتانیا، بە بنەماڵەی شانشین و حکومەتی بەریتانیا و گەلی بەریتانیا گەیاند.