مەسرور بارزانی: قوربانیدانی مامۆستایان بووە هۆی بەردەوام بوونی پرۆسەی خوێندن

 

لە قوتابخانەیەکی بەردەڕەش بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان زەنگی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا و مەسرور بارزانی رایگەیاند، “سەرەڕای قەیرانەکان نەمانهێشت پرۆسەی خوێندن بوەستێت.” سوپاسی مامۆستایانیشی کرد کە بەهۆی “قوربانیدانیانەوە پرۆسەی خوێندن بەردەوام بوو.”

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە قوتابخانەی ئەیلوول لە قەزای بەردەڕەشی سەر بە پارێزگای دهۆک گوتارێکی پێشکێش کرد و رایگەیاند، لە دوو ساڵی رابردوودا مامۆستایان قوربانیی زۆریان داوە بۆ بەردەوامبوونی پرۆسەی خوێندن. لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا بە پێویستی زانیی “بەها بەرزەکانی پێکەوە ژیان لە کوردستان بپارێزرێن.”

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، هەوڵیان داوە ژێرخانێکی ئابووریی بەهێز بۆ هەرێمی کوردستان دروستبکەن.

Back to top button