ئۆكراینا سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پێده‌گات؛ هه‌ندێكیان ره‌وانه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگ كراون
بەپێی راپۆرتێکی سكای نیوز، سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا گەیشتونەتە سوپای ئۆکراینا، بەڵام تا ئێستا ژمارەیەکی کەم له‌و فڕۆكانه ره‌وانه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگ كراون.
ماڵپەڕی میلیتاری سەربازی ئه‌مریكا له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، زۆربەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە لە كۆگاكانی سوپای ئەمریکاوە ره‌وانه‌ی ئۆكراینا كراون، بەڵام هەندێکیان به‌م دواییانه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه به‌رهه‌مهێنراون، لەوانە فڕۆكه‌ی “فۆنێکس” كه به “تارمایی” ناسراوه، کە 120یان لە مانگی 4 بە کیێڤی گه‌یاندوه، وەک بەشێک لە پاکێجێکی یارمەتی سەربازی 800 ملیۆن دۆلار کە لەلایەن جۆو بایدن، سەرۆکی ئه‌و وڵاته‌وه ئاشکراکرا.
هێزی ئاسمانی ئەمریکا پێش هەڵگیرسانی جەنگی ئۆكراینا، دروستكردنی فڕۆکەکە پەرەی پێدەدا، بەڵام دوای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) بڕیاریدا هه‌ركاتێك گونجاو بێت ره‌وانه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگی بكات، تا ئێستاش به چه‌ند قۆناغێك چه‌ك و پێداویستی دیكه‌ی سه‌ربازی ره‌وانه كردوه.