فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانمان دروستکردووە کە تایبەتە بە هێرشکردنە سەر حەیفا و تەلئەبیب
کیومەرس حەیدەری فەرماندەی هێزە زەمینییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە بۆ هێرشی سەر حەیفا و تەلئەبیب بیری لە فڕۆکەیەکی بێ سەرنشین کردووە بە ناوی “ئەڕەش ٢” .
فهرماندهی هێزه زهمینییهكانی كۆماری ئیسلامی ئێران له وتووێژێكی تهلهڤزیۆنی سهبارهت به مانۆڕی ئهم دواییهی سوپا لهو بارهیهوه گوتی : “فڕۆكهی بێ فڕۆكهوانی ئاراش 2مان به تایبهت بۆ هێرشكردنه سهر حهیفا و تهل ئهبیب دروست کردووە ، بە باڵندهیهكی ناوازه.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە لە ئێستادا لە ژێر دەستی هێزە زەمینییەکانی ئێرانە “. بە ووتەی ئەم فەرماندە باڵایەی سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران، “ئاەرەش ٢ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی وردە، واتە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاراش توانیویەتی بەتەواوی هەمان ئەو شوێنە بپێکێت کە مووشەکی ٣٦٠ بەبێ هەڵە لێی داوە”.