دوێنێ له‌ شنگال 21 چه‌كداری په‌كه‌كه‌ هاتنه‌ نێو ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه‌.

خواكوڕك

جێگری فەرماندەی فه‌رمانده‌یی ھێزی پێشمەرگەی كوردستان له‌ شنگال گوتی” ھاتنی چەکدارانی پەکەکە کە لەژێر ناوی یەبەشەدان بۆ ناو ریزەکانی ھێزی پێشمەرگە بەردەوامە و ژمارەیان گەیشتە زیاتر لە ١٧٠ چەکدار.

عەمید(سمێ بۆسەڵی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی راگەیاندوه‌”هەر کە دەرگای ھاتنی چەکدارانی (پەکەکە-یەبەشە) بۆ نێو ریزەکانی پێشمەرگە کرایەوە، رۆژانە چەندین چەکداریان پەیوەندیی بە ریزەکانی ھێزی پێشمەرگەوە دەکەن ھەر دوێنێ ٢١چەکدار ھاتوونە، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەک دروست کراوە و پێشوازییان لێ دەکات.”

ئه‌و فه‌رمانده‌ییه‌ی پێشمه‌رگه‌ زیاتر گوتی” تا ئێستا زیاتر لە ١٧٠چەکداری پەکەکە لە سنوورەکە، پەیوەندییان بە ھێزی پێشمەرگەوە کردووە، رۆژ بەرۆژیش ژمارەکە لە زیادبوونە. گوتیشی “بڕیارە دوای جەژنی نەورۆز، خولی مەشق و راھێنانیان بۆ بکرێتەوە و ببنە پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی فەرمی.”

دوای ئەو ڕووداوانەی شنگال کە بەمەبەست و لە پێناو جێبەجێکردنی ئەجێندای نەیارانی گەلی کورد، بە تایبەت کوردانی ئێزدی، هێزە چەتەکانی سەر بە پەکەکە، پەلاماری هێزی پیشمەرگەیان دا و بە هۆیەوە کوژراو و برینداریش هەبوون، ئەو چەکدارانە بۆیان ڕوون بووەتەوە کە پەکەکە نەک هەر مەبەستی خزمەتکردنی ئەوانی نییە، بەڵکە زیان سنوورەکەیان دەگەیەنێ و هۆکاری سەرەکییە لە ئاوەداننەکردنەوە و نەگەڕانەوەی خەڵک بۆ زێدی خۆیان، وازیان لێ دێنن.

Back to top button