ئەو باوکەی لە چەمچەماڵ دووکچەکەی خۆی کوشت ، بە دادگای خوادایان سپارد

 

لە دوای ئەوەی دادگای باڵای سلێمانی بکوژی دووکچەکەی ” چەمچەماڵ ” کە لە هەمانکاتدا باوکیان بوو ، بە دادگای خودایان سپارد ، یاساناسێک ئەو بڕیارە بە نایاسایی دەزانێت .

 

ئەو یاسا ناسە کە ناوی لای دەزگای میدیایی خواکوڕک پارێزراوە ، ڕایگەیاند ،

هەرگیز لەگەڵ لە سێدارەداندا نیم، بەڵام ئەوەندەی من ئاگاداری مادە و بڕگەکانی یاسای سزادانی ژمارە 111ی ساڵی 1969 عێراقم، هەروەها لە هەرێمیش هەمان یاسا پەیڕەو دەکرێت, کەیسی ئەم تاوانبارە مادەکانی 405و406 ئەیگرێتەوە، چونکە هەم تاوانەکەی بە قصد کردووە، هەمیش پلانی بۆ داڕشتووه، واتە القتل مع سبق الاصرار والترصد، واتە سزاکەی لە سێدارەدانە.

ڕاستە لە هەرێم خۆشبەختانە سزای لە سێدارەدان وەستێنراوە و جێبەجێ ناکرێت، بەڵام خۆ دەبوو حوکمی زیندانی هەتاهەتایی وەربگرێ، چون ئەم دوو تاوانیشی کردووە، ئیتر چۆن ئەم باوکە بێ بەزەیی ویژدانە بەرائە دەرچووە؟؟!!

دەبێت  ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و مافی ژن، لێکۆڵینەوە لە بەڕێوەچوونی دادگاییەکە بکەن و داوای ڕوونکردنەوە لەو دادوەرە بەڕێزەش بکرێت.

گەر هەموو بکوژانی ژنان و کچان ئاوا بە ئاسانی لە سزا قوتار ببن، بە دڵنیاییەوە ڕێژەی ژن کوشتن دەیان جار زیاتر دەبێت.

Back to top button