هاوکارییە پزیشکییەکانی ” یۆنیسێف ” ڕاستەوخۆ ڕادەستی هەرێمی کوردستان دەکرێت
لە ئێستادا بڕی سهد هەزار دانە گیراوەی موغەزی بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی سکچوون، گەیشتە هەرێمی کوردستان.
لە ڕاگەیاندراوێکدا وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان ئاشکرای دەکات ، ئهمڕۆ (سێشهممه 13ـی ئهیلوول/سێپتێمبهری 2022) رێکخراوی یونیسێف بڕی 100 هەزار دانە گیراوەی موغەزی بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی سکچوونی پێشکەش بە وەزارەتی تەندروستی حكومهتی هەرێمی کوردستان کرد.
هاوکات لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ، یەکەمجارە رێکخراوی یونیسێف راستەوخۆ بڕێکی زۆر هاوكاری پزیشكی، پێشکەش بە وەزارەتی تەندروستی بکات.
روونیشكراوهتهوه، لە لایەن هۆبەی نەخۆشییە گوازراوەکانی وەزارەتی تەندروستی، بڕی 100 هەزار دانە گیراوەی موغەزی بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی سکچوون وەرگیرا و بەسەر سەرجەم بەڕێوهبەرایەتییە تەندروستییەكان دابەشدەكرێت.