یەکێتی بەتەقەکردن لە کەژاوەی جەنازەیەك 22 کەسی کوشت
له بەرگی پێنجەمی كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، سه‌رۆك بارزانی باسی چه‌ندان رووداوی گرنگی پێوه‌ست به مێژوو تا ساڵی 2002 ده‌كات و له بابه‌تێكدا “تاوانی ته‌قه‌كردن له جه‌نازه‌ی شه‌هید عوسمان قادر منه‌وه‌ر” ده‌خاته‌ڕوو.
سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێ، فه‌رمانده عوسمان قادر منه‌وه‌ر به‌داخه‌وه شه‌هید بوو، رۆژی 13ی حوزه‌یرانی 1994 جه‌نازه‌كه‌ی هێنرایه‌وه بۆ سلێمانی، خه‌ڵكێكی زۆر له ڕێوڕه‌سمی به‌ڕێكردن و گواستنه‌وه‌ی جهنازهكهدا به‌شدار بوون، هێزه‌كانی یه‌كێتی ته‌قه‌یان له جه‌ماوه‌ر كرد، به‌ڵام له بری بڵاوه‌كردن، جه‌ماوه‌ره‌كه به جۆش و خرۆشه‌وه رووبه‌ڕووی یه‌كێتی بوونه‌وه و ته‌حه‌دای ئه‌و زوڵمه‌ی یه‌كێتییان كرد، ئافره‌ت و پیاو، لاو و پیر پێكه‌وه سینگیان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ی تفه‌نگ به ده‌ستانی یه‌كێتی، به‌داخه‌وه 22 كه‌س شه‌هید و نزیكه‌ی 50 كه‌سیش بریندار بوون.
سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌و رووداوه خاڵێكی ره‌ش و شووره‌یی بوو، جارێكی تر رێككه‌وتنه‌كان و ئاگربه‌سته‌كان هیچ بایه‌خ و گرنگی و مانایه‌كیان نه‌ما، به‌ڵام ناو به‌ناو مه‌كته‌بی سیاسیی هه‌ردوولا به ئاماده‌بوونی كۆنگره‌ی نیشتمانی عێراقی كۆ ده‌بوونه‌وه، شانده‌كانی ده‌ره‌وه‌ش به فه‌رمی و نافه‌رمییه‌وه به‌رده‌وام بوون له هه‌وڵه‌كانیان له‌پێناو راگرتنی شه‌ڕه‌كه.
سەرۆک بارزانی زیاتر دەڵێ، یه‌كێك له‌و شاندانه‌ی كه له ده‌ره‌وه هاتبوون، شاندی په‌رله‌مانی به‌ریتانی بوو كه پێكهاتبوون له تۆك كڵارك، لۆرد ئیف بری، بارۆنێس كه نوێنه‌ری هه‌رسێ حزبی پارێزگاران و كرێكاران و ئازادی ئه‌و وڵاته بوون.