زانیاری نوێ له‌سه‌ر كۆنگره‌ی پارتی ئاشكرا كرا
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان زانیاری له‌سه‌ر كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یان ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، ته‌نیا ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی لقه‌كان ڕاسته‌وخۆ ده‌چنه كۆنگره، ئه‌وانه‌ی تر هه‌مووی به هه‌ڵبژاردن ده‌بنه ئه‌ندامی كۆنگره.
نه‌جات حه‌سه‌ن بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاندووه، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر به‌باشی به‌ڕێوه ده‌چێت له هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
روونیشی كرده‌وه تا ئێستا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی مه‌كته‌به ناوه‌ندییه‌كانیش له هه‌ردوو بازنه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و كارگێڕی و داراییی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ڕێوه چووە كه ئه‌وه هه‌ڵبژاردنی كادیری مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌كته‌بی كارگێڕی و داراییه، به‌ڵام ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسانی لق ڕاسته‌وخۆ به‌شداری له كۆنگره ده‌كه‌ن به‌بێ هه‌ڵبژاردن.
پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌وره‌ترین حزبی كوردستانه و سه‌رۆك بارزانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه وه‌ك رێبه‌ری گه‌لی كورد و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وایه. بۆ پارتی ئه‌و كۆنگره‌یه گۆڕانكارییه‌كی حزبی گه‌وره ده‌بێت چونكه چه‌ندان ساڵه هیچ كۆنگره‌یه‌كی نه‌كردووه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێ نوێبوونه‌وه‌ی ته‌واو له‌ناو حزبه‌كه‌دا روو بدات.