پاسپۆرت دەکرێتە ئەلیكترۆنی و بە تەكنەلۆژیایەكی زۆر بەزر دەردەچێت

پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی بە تەكنەلۆژیایەكی زۆر بەزر دەردەچێت و رێکارەکانی تەواو کراوە.

 

عەمید فازل كامل، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی كازمییە كە یەكێكە لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی وەزارەتی ناوخۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (نینا)ی راگەیاند، پرۆسەی دەركردنی پاسپۆرت بەردەوامە و لە ماوەی 72 سەعات دەردەچێت لە هەمان کاتیش دەركردنی پاسپۆرت بۆ حاڵەتە مرۆییەكان لە هەمان رۆژدایە.

سەبارەت بە پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی، عەمید فازل كامل پشتڕاستی كردەوە كە لە ماوەی داهاتوودا پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی دەردەچێت و لە تەكنەلۆژیایەكی زۆر بەرز دەبێت، ئاماژەی بەوەشكردووە، رێكارەكانی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی دەستیپێكردووە.

گوتیشی :” پڕۆژەیەك هەیە كە بریتییە لە دووانەكردنی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی دوای دەركردنی و كارتی نیشتمانی لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ جێهێشتنی پاسپۆرتی كاغەزی.

Back to top button