حکومەت چەندان پڕۆژەی گرنگ و ستراتیجی لە سنووری هەڵەبجە و دەربەندیخان و بالیسان جێبەجێ‌ دەکات

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت : بەمنزیکانە چەندان پڕۆژەی گرنگ و ستراتیجی لە سنووری هەڵەبجە و دەربەندیخان جێبەجێ‌ بكرێ‌.

 

لە راگەیەنراوێكدا کە وێنەیەکی دەست دەزگای میدیایی خواکوڕك کەوتووە تێدا وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن رای گەیاندووە، “بەردی بناغەی پڕۆژەی پرد و رێی توەقوت لە پارێزگای هەڵەبجە دادەنرێت، بەخۆشحاڵییەوە بە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان و بەتایبەت پارێزگای هەڵەبجە رادەگەیەنین، لە ماوەیەكی نزیكی داهاتوودا بەردی بناغەی پڕۆژەی پردو رێی توەقوت لە پارێزگای هەڵەبجە دادەنرێت و دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

 

راشیگەیاندووە، وەك پێشتر بەڵێنمان دابوو، لە ئایندەیەكی نزیكدا پڕۆژەی رێی ناوتاق لە دەربەندیخان بە بەڵێندەر رادەسپێرێت، بۆ ئەوەی تا دروستكردن و تەواوبوونی تونێلی دووەمی دەربەندیخان، وەك رێیەكی جێگرەوە هاووڵاتییان سوودی لێ ببینن.

 

ئەوەیش ئاشكرا كراوە، وەك بەشێكیش لە جێبەجێكردنی داخوازی و داواكاری هاووڵاتییانی سنوورەكە و وەك پێشتر بەڵێنمان دابوو، لە ماوەیەكی نزیكدا پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی رێی دۆڵی بالیسان دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

 

لە راگەیەنراوەكەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و  هەروەها هاتووە، بەردەوام دەبین لە هەوڵەكان بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتییان، لەو چوارچێوەیەشدا موژدە بە هاووڵاتییانی خۆشەویست دەدات، جگە لەو پڕۆژانە لە ئایندەیەكی نزیكدا ژمارەیەك پڕۆژەی تری گرنگ و پێویست لە سەرجەم ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بانگەوازی بۆ دەكرێت و بەپێی یاساو رێنوێنییەكان دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە.

Back to top button