پارێزگاری كه‌ركوك: ئاڵای كوردستان لە ئەنقەرە و ئیستانبوڵ ھەڵدەكرێت بۆ لە كەركووك ھەڵنەكرێت.

خواكوڕك

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا (نەجمەدین كەریم) پارێزگاری كەركووك لەبارەی ھەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەسەرباڵەخانە حكوومییەكان رایگەیاند “ئاڵای كوردستان كە لە توركیا، لە ئەنقەرە و ئیستانبوڵ ھەڵدەكرێت بۆ لە كەركووك ھەڵنەكرێت.؟

پارێزگاری كه‌ركوك گوتیشی”لە دەستووری عێراق شاری كەركووك وەك شارێكی ناكۆكی لەسەر دانراوە، ئەم حەساسیەتەی ھەندێك كەس و لایەن بەرامبەر بە ئاڵای كوردستان لەجێی خۆی نییە، ھیوادارین ئەنجوومەنی پارێزگا دەنگی لە سەربدات، بۆ ئەوەی ببێتە دیفاكتۆ”.

نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئەوەشی خستەڕوو: “ئەو پێشمەرگانەی چەندین ساڵە كەركووك دەپارێزن ئاڵای كوردستانیان لەسەر شانە، زۆرینەی خەڵكی كەركووك دەڵێن، چەندین ساڵە كەركووك دەپارێزین، بۆ دەبێ ئاڵای كوردستان لەسەر باڵەخانە حكوومییەكانی شارەكە نەبێت”.

ئه‌م لێدوانه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك پاش ئه‌وه‌ هات كه‌ چه‌ند لایه‌نێك دژی هه‌ڵكردنی ئالای كوردستان ده‌نگیان به‌رزكرده‌وه‌ له‌ شاره‌كه‌.

Back to top button