ئەمریكا جارێكی دیكە سزای ئێران دەدات
لەگەڵ ئەوەی ئهمهریكا و ئێران، به نێوهندگیری ئهوروپا، خهریكی زیندووكردنهوهی رێككهوتنی تایبهت به دۆسییهی ئهتۆمی ئێرانن، لە بڕیارێكی نوێدا وەزارەتی گەنجینەی ئەمهریکا رایگەیاند، لە بەرامبەر هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئیران بۆ سەر وڵاتانی جیهان، سزایان بەسەر 10 هاووڵاتی و دوو کۆمپانیای ئێراندا سەپاند.
هەفتەی پێشوو بەهۆی هێرشی ئەلیکترۆنی ئێران بۆ سەر ئەلبانیا، وەزارەتی گەنجینەی ئەمهریکا سزای بەسەر وەزارەت و وەزیری ئیتڵاعاتی ئێراندا سەپاند.
راشیگەیاند، وەزارەتی ئیتڵاعات لە ساڵی 2007ـهوه لە چەندین هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر دامەزراوە حکومی و تایبەتەکان لە جیهاندا بەشداربووە.