ڤلادیمێر پوتین لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو

ڕۆژنامەکان و ماڵپەڕە هەواڵییەکان باسیان لە هەوڵی تیرۆرکردنی ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا کردووە و ڕوونیان کردووەتەوە کە ناوبراو لەو کارە ڕزگاری بووە.

سەرچاوەکان ئاشکرایان کردووە کە هەوڵی نوێی تیرۆرکردنی ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا لە رێگەی هێرش بۆ سەر ئۆتۆمبێلەکەی سەرۆک کۆماری رووسیا ئەنجامدراوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی “زە ​​سەن”ی بەریتانی، سەرۆکی رووسیا لە هەوڵی تیرۆرکردنی لەناو ئۆتۆمبێلی سەرۆکایەتییەکەی رزگاری بووە و ئاماژەی بەوەشکردووە، ماتۆڕسکیلێک لە نزیک ئۆتۆمبێلەكەیدا تەقیوەتەوە.

هەروەها رۆژنامەکانی تورکیا ئاماژەیان بەوە کردووە کە هەوڵی تیرۆرکردنی پوتین پێش کۆبوونەوەی رێکخراوی هاریکاری شەنگەهای بووە، و رایانگەیاندووە، “بەو پێیەی مەترسییان لەسەر پلاندانان بۆ هەوڵی تیرۆرکردن لەسەر پوتین داناوە، ئەوە مانای ئەوەیە کە چاوەڕوان دەکرێت هەنگاوی گەورە لە کۆبوونەوەکەدا بنرێت، بۆیە پلانیان بۆ کوشتنی پوتین داناوە”.

پێشتریش راپۆرتێكی رۆژنامەوانی پشتڕاستی كردەوە كە ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیا لە پێنج هەوڵی تیرۆر رزگاری بووە و لە ئێستاشدا هێندە نیگەران بووە لە ژیانی خۆی كە هەمیشە خۆی بە نوخبەی باشترین قەناس بەدەستەكان دەورە دەدات.

Back to top button