سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی نهێنییەکی ئاشکرا کرد

چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەڵێت داوایەك بە واژووی 190 پەرلەمانتار لە لیستە جیاوازەكان ئاراستەی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كراوە، بۆ دەست پێكردنەوەی دانیشتنەكان لە دوای چلەی ئیمام حوسێن، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراقیش دووپاتی دەكاتەوە، كە لیژنەیەكی هاوبەش بۆ داڕشتنی بەرنامەی حكوومەتی نوێ پێك هاتووە، دوای چلەی ئیمام حوسێنیش یەكەم دانیشتنی پەرلەمان ساز دەكرێت.

ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق روونی كردەوە، كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەركۆمار رێبەر ئەحمەدە، هەروەه لیژنەیەك لە نوێنەرانی پارتی و یەكێتی و هێزە سیاسییە شیعە و سوننەكان پێك هێنراوە، ئەوەیش بە مەبەستی داڕشتنی بەرنامەی كاری حكوومەتی نوێی عێراق.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی زیاتر دەڵێ، سەبارەت بە پۆستی سەركۆماری عێراق كە لە پشكی كوردە و تا ئێستا ناكۆكی لە نێوان پارتی و یەكێتی لەسەر كاندیدەكەی هەیە، گوتی، تا ئێستایش كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستەكە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمە، سەبارەت بە پۆستی سەرۆك وەزیرانیش، ئەو بابەتە پێوەستە بە لایەنە شیعەكانەوە، دووپاتی كردەوە، دوای كۆتاهاتنی چلەی ئیمام حوسێن، پەرلەمان دەست بە دانیشتنەكانی دەكاتەوە و یەكەم دانیشتن ساز دەكات.

Back to top button