مام جه‌لال: فاتیحا بۆ پارتی بخوێنن.. ئه‌و شه‌ڕه‌ی تف و له‌عنه‌ت له ئێران و یه‌كێتی کرا

له كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، سه‌رۆك بارزانی باسی ئاهه‌نگی 16ی ئاب و ده‌ستپێكردنی هێرشی یه‌كێتی و سوپای پاسداران ده‌كات.
له‌وێدا سه‌رۆك بارزانی نووسیویه‌تی، “له یادی یۆبیلی زێڕینی دامه‌زراندنی پارتیدا ڕۆژی 16ی ئاب، ئاهه‌نگێك له مه‌سیف سه‌ڵاحه‌دین ساز كرا و میوانێكی زۆریش بانگێشتی ئاهه‌نگه‌كه كرابوون، له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا په‌یامێكم خوێنده‌وه و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نوێمان راگه‌یاند بۆ ئاشتی و كۆتاهێنان به شه‌ڕ، له هه‌مان كاتیش‌دا یه‌كێتی و ئێران جووڵه‌یان به هێزه‌كانیان كرد، بۆ ده‌ستپێكردنی هێرشێكی گه‌وره‌ی سه‌رانسه‌ری بۆ سه‌ر پارتی. مام جه‌لال له ده‌ربه‌ندیخان وتارێكی پێشكه‌ش كرد و له وتاره‌كه‌یدا رای گه‌یاند كه فاتیحا بۆ پارتی بخوێنن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی گوتوویه‌تی، به‌ره‌به‌یانی 17ی ئابی 1996 هێرشه به‌ربڵاو و فراوانه‌كه‌ی یه‌كێتی له هه‌موو میحوه‌ر و به‌ره‌كانی شه‌ڕ له باڵهكهوه تا دێگه‌ڵه ده‌ستی پێ كرد، له میحوه‌ری باڵه‌ك یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا و چه‌ندان شوێنی گرنگ و ستراتیجییان گرت كه له ئه‌نجامی خیانه‌تی كه‌سێك بوو به‌ناوی “نیاز جه‌لال ده‌رگه‌ڵه‌یی” كه به‌رپرسی میحوه‌ری سه‌ری رۆڵه و ده‌رگه‌ڵه و دۆڵی خانه‌قا بوو، ناوبراو پێشتر له‌ناو یه‌كێتی بووه و پێوه‌ندیی به پارتییه‌وه كردبوو، هه‌موو میحوه‌ره‌كانی به‌بێ شه‌ڕ راده‌ستی یه‌كێتی كرد، به‌م كاره‌ی گورزێكی گه‌وره‌ی له پارتی دا، ئه‌م رووداوانه بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی وره و مه‌عنه‌ویاتی یه‌كێتی و ئێران، هه‌رچه‌نده له میحوه‌ره‌كانی تر هیچ سه‌ركه‌وتنێكیان به ده‌ست نه‌هێنا، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنیان له میحوه‌ری باڵه‌ك زۆر گرنگ بوو.
هه‌ر له‌و به‌شه‌دا هاتووه، به‌ره‌به‌یان كه راپۆرت و برووسكه‌ی هه‌واڵه‌كانی بهرهكانم بۆ هات، زانیم كه شه‌ڕی ئه‌مجاره زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ شه‌ڕی قۆناغه‌كانی پێشتر، بۆردمانه چڕ و كاتیۆشا كاری یه‌كێتی نه‌بوو، چاك ده‌مانزانی كه ئه‌وه تۆپخانه‌ی ئێرانه و زیانێكی زۆریان به هێزه‌كانمان گه‌یاند، هه‌وڵێكی یه‌كجار زۆرمان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكادا بۆ ئه‌وه‌ی ئاگه‌داریان بكه‌مه‌وه كه ئه‌وه هێرشی ئێرانه دژی پارتی و پێویسته هه‌ڵوێستتان هه‌بێت، به‌ڵام هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بوو و تا ده‌هات به‌شداریی ئێران له شه‌ڕدا فراوانتر ده‌بوو، به جۆرێك كه له 20ی ئابی 1996 له به‌ره‌ی قه‌سرێ و مامه‌ڕووت، تۆپخانه‌كانی ئێران سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ی پارتییان به‌شێوه‌یه‌ك بۆردمان كرد كه له‌و میحوه‌ره‌دا نزیكه‌ی هه‌زار پێشمه‌رگه به ناچاری په‌رت و بڵاو بوون، باشترین پێشمه‌رگه‌كانی پارتی كه له سوپای بارزان و سوپای كه‌ركووك پێكده‌هاتن، له‌و میحوه‌ره بوون، 140 شه‌هید و 400 بریندار هه‌بوون، تا ئه‌وكاته له هیچ شه‌ڕێكدا ئه‌و زیانه‌مان نه‌دابوو، له ئه‌نجامدا نیمچه رووخانێك به‌سه‌ر هێزه‌كانماندا هات، له‌و به‌ینه‌دا داوام له سوپای دوو و له‌شكری تایبه‌تی یه‌ك و له‌شكری تایبه‌تی دوو كرد كه به‌ره‌ی سه‌فین و شه‌قڵاوه و دێگه‌ڵه به‌هێز بكه‌ن.
سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له‌و دۆخه‌دا سه‌ردانی به‌ره‌ی باڵه‌كی كردووه، د. رۆژی نووری شاوه‌یس و بابه‌كر زێباری له‌گه‌ڵم هاتن له ناوچه‌ی دار سه‌لام له گه‌ڵاڵه، گه‌یشتینه هێزه‌كانمان كه پاشه‌كشه‌یان ده‌كرد، هه‌رچۆنێك بێ هێڵێكی به‌رگریمان له ناوچه‌كه‌دا دانا به‌مه‌به‌ستی زیاتر به‌هێزكردنی به‌ره، هێزێكی سوپای یه‌كیش گواسترایه‌وه ناوچه‌كه و دڵنیا بووین كه هێزێكی به‌رگری پته‌ومان له‌و سنووره‌دا هه‌یه، له‌وكاته‌دا بوو پلانه جه‌هه‌نه‌می و هاوبه‌شه‌كه‌ی یه‌كێتی و ئێران ده‌ستی پێ كرد، هێزێكی به‌رچاوی یه‌كێتی به سه‌رپه‌رشتی شێردڵ حه‌وێزی و محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌چه‌تانی، به هاوكاری و یارمه‌تی ئێران له قه‌ڵادزێوه به رێی سه‌رده‌شتدا گواسترانه‌وه شنۆ و كهڵشین، دواتر یه‌كێتی به پشتیوانی تۆپخانه‌كانی ئێران له ناوچه‌ی كهڵشینهوه دابه‌زینه ناوچه‌ی سیده‌كان”.
سەرۆک بارزانی لە کتێبەکەدا دەڵێت، لە رۆژی 21ی ئابی 1996 شه‌ڕێكی یه‌كجار توند و به‌رفراوان له ناوچه‌كه‌دا رووی دا، به‌رله‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌میده فه‌ندی و عومه‌ر عوسمان بگه‌نه ناوچه‌كه، جه‌ماوه‌ری ناوچه‌كه شانبه‌شانی هێزی سیده‌كان خۆڕاگری و به‌رگرییه‌كی قاره‌مانانه و پاڵه‌وانانه‌یان كرد و رێگرییان له هێزه‌كان كرد بگه‌نه سیده‌كان، دوای گه‌یشتنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه‌ی سیده‌كان و داڕشتنی پلانێكی تۆكمه‌ی به‌رگری، هێزه‌كانی یه‌كێتی تێكوپێك شكێنران، یه‌كێتی له‌و شه‌ڕه‌دا زیانێكی زۆریان پێگه‌یشت، به شێوه‌یه‌ك كه‌وتنه هه‌ڵهاتن كه هه‌موو رێیهكانیان لێ بزر بووبوو، تۆپخانه‌كانی ئێرانیش دادی نه‌دان، ئه‌وانه‌ی هه‌ڵهاتن چوونه ناو خاكی ئێران، جه‌ماوه‌ری ناوچه‌ی شنۆ و گونده‌كانی سه‌ر ڕێگا تف و له‌عنه‌تیان لێ ده‌كردن و سووك و رێسوایان كردن، قادر به‌گ و چه‌ندان سه‌رۆك جاشی تر كوژران.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی یه‌كێتی به‌ناوی محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌چه‌تانی كه سه‌رپه‌رشتی مه‌یدانی شه‌ڕی ده‌كرد، له‌ناو كوژراوه‌كاندا بوو، له‌و پیلان و شه‌ڕفرۆشییه‌ی یه‌كێتی و ئێران زیانێكی زۆر به‌ناوچه‌كه گه‌یشت، ئه‌م شكسته هاوسه‌نگی هێزی گۆڕی، ئێمه وامان لێكدایه‌وه كه دوای ئه‌و شكسته، ئێران و یه‌كێتی ده‌وه‌ستن، به‌ڵام دیاربوو هه‌ر توندتر بوون و به گهرموگوڕییهكی زیاتره‌وه هێرشه‌كه‌یان به‌رده‌وام بوو، ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیاش هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بوو و وه‌ك ته‌ماشاكه‌ر مانه‌وه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه ئاگه‌دار بین، توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی له یه‌كێتی كردبوو ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه بێته ناو شه‌ڕه‌كه‌وه، توركیایش یارمه‌تی پارتی ده‌دات.