به ئامادهبوونى سهرۆكى حكومهتى ههرێمى كوردستان بهردى بناغهى دووسایدی سپیلک – خەلیفان دادەنرێت.
وتاری مەسرور بارزانی
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
ئامادەبوانی هێژا زۆر زۆر بەخێر بێن
خۆم زۆر بە خۆشحاڵ و بەختەوەر دەزانم كە ئەمڕۆ لێرەین بۆ ئەوەی بەشداری بكەین لە دانانی بەردی بناغەی دروستكردنی شەقامێكی سەرەكی و ستراتیژیی خەلیفان – سپیلك كە بەشێكە لەو بەرنامانەی حكوومەتی هەرێم بۆ دروستكردنی ڕێگە و بان لە هەموو هەرێمی كوردستاندا.
لێرەوە جێی خۆیەتی پێشتر دەستخۆشی و پیرۆزبایی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بكەم بۆ ساڵیادی دامەزراندنی و ئەو بڕیارەی دامان بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرەكان و خەڵكی سۆران و خۆمان و هەموو هەرێمی كوردستان دەكەین.
دیارە كە دەستكەوتەكانی ئەم دەڤەرە لە ماوەی ساڵی رابردوو بەرچاون و هیوادارم ساڵی داهاتوو دەستكەوتی زیاتریش بۆ خەڵكی ئەم دەڤەرە بێنە دی و ئێمەش بە هەموو شێوەیەك پاڵپشتییان دەكەین.
من دەستخۆشی لە كۆمپانیای كاڤین گرووپ دەكەم بۆ جێبەجێكردنی ئەم پرۆژە ستراتیژییە، كە پێشتریش لە چەندین بۆنەدا پرۆژەی زۆر باش و ستراتیژییان جێبەجێ كردووە بە كوالێتییەكی باش و بەرز. ئێستاش ئێمە دەمانەوێ ئەم پرۆژەیە بە كوالێتییەكی باش و گونجاو كە لەگەڵ سترانداردە جیهانییەكان بگونجێت، جێبەجێ بكرێت.
من لێرە داوا لە خەڵكی هەرێمی كوردستان و بە تایبەتی خەڵكی ئەم دەڤەرە و دانیشتوانی ئەم سنوورە دەكەم، داواتان لێ دەكەم رەچاوی ئەوە بكەن كە ئەو شوێنە قەدەغەكراوانەی كەناری جادەكان هەن، تەجاوزی ئەو شوێنانە نەكرێ، بۆ سەلامەتیی خۆتان جوانترە و جوانیی شارەكە و سرووشتی وڵاتەكەشمان جوانترە.
هیوادارم ئەمە لەبەرچاو بگیرێ و فەرمانبەرانی حكوومەتیش چاودێری پارێزراویی ئەم شوێنانە بكەن.