دادگای فیدراڵی عێراق سكاڵایەكی لە بارەی دەستووری هەرێمی كوردستان ڕەتكردەوە
دادگای فیدراڵی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە 15-9-2022 سكاڵای پەرلەمانتارێكی لە بارەی دەستووری هەرێمی كوردستان ڕەتكردەوە .
پێشتر سكاڵاكە لەلایەن پەرلەمانتار باسم خەشان-ەوە تۆماركراوەو بەپێی ماددەی 120 لە دەستوری عێراق ، داوا دەكات هەرێمی كوردستان ناچاربكرێت دەستوور دابنێت بۆ ئەوەی سنووری دەسەڵاتەكانی و پەیكەری حكومڕانییەكەی دیاری بكرێت.
لەو بارەیەوە دادگای فیدراڵی فیدراڵی عێراق سكاڵای ئەو پەرلەمانتارەی رەتكردەوە و رایگەیاند: لەتایبەتمەندی دادگا نییە كە بڕیار لەسەر داوای لەو شێوەیە بدات .