حکومەتی هەرێمی کوردستان بەگوژمەی ملیارێك دینار لە دهۆك پرۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکات
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەگوژمەی ملیارێك دینار لە دهۆك پرۆژەی خزمەتگوزاری ڕەوانەی جێبەجێکردن کرد
لە راگەیێندراوێکدا پارێزگاری دهۆك لەبارەی پرۆژەکان رای گەیاند:” پرۆژەی دروستکردنی ئاوی گوندەکانی کۆپێ و درینێ و مەلابروان کەون و مەلا بروان کریستال و گەڕەکی زیناوای کۆن لە کۆمەڵگای چڕەو، قەسرۆکی نوێ لە سنووری ناوچەی قەسرۆك لە سنووری قەزای شێخان بە کوژمەی 136000000 ملیۆن دینار ڕەوانەی جێ بەجێ کردن کرد.
لە راگەیێندراوەکە هەروەها هاتووە:” دروست کردنی پرۆژەی ئاوی گوندی کێڤلا لە سنووری سێمێل بە کوژمەی 261000000 ملیۆن دینار جێ بەجێ دەکرێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو:” لە بەردەوامی بەرنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی سیستەمی ئەمنی بۆ هەموو سنووری دهۆك کوژمەی 365000000 ملیۆن دینار تەرخان کرا بۆ دانانی کامیرای چاودێری بۆ ئامێدی و سەرسنگ و دێرەلۆك.
هاوکات بۆ کەرتی تەندروستی یش بە گوژمەی 215000000 ملیۆن ئامێری Tower Endoscope for urology with Accessories” و دانانی داتاشۆ لە نەخۆشخانەی ئازادی و فێرکردن رەوانەی جێ بەجێی کردن کرا.