بڕیارێکی گرنگ لەبەرژەوەندی هاووڵاتییان درا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی گرنگی لەبەرژەوەندی هاووڵاتییان دا

لە راگەیێندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست دەزگای میدیایی خواکوڕك کەوتووە تێدا وەزارەتی شارەوانی رای گەیاندووە: “بەمەبەستی خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییان و بۆ هاوكاریكردنی ئەو هاووڵاتییانەی كە لە ڕۆژەكانی دەوامی ئاسایی ناتوانن مامەڵەی سوودمەندبوون لە بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزی ئاو بكەن، بۆ سوودوەرگرتن لە بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی قەرزی ئاو، بڕیاردرا كە ڕۆژی شەممە17/9/2022 لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر دەوام هەیە”.

 

راشیگەیاندووە:” لەو رۆژەدا لە بەیانییەوە تاوەكوو دوای نیوەڕۆ بۆ ڕاییكردنی مامەڵەكانیان، كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەكە پێشوازیی لە هاووڵاتییان دەكەن.

Back to top button