فازڵ به‌شاره‌تی:ئه‌وانه‌ی كار بۆ حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ن هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه‌ په‌رۆشن بۆه‌یه‌كپارچه‌یی عێراق ده‌كه‌ن.

خواكوڕك
 بەرپرسی لقی ١٢ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵەبجە گوتی” ناونووسکردن بۆ ڕیزەکانی حەشدی‌ شەعبی سنووری ھەڵەبجەشی گرتووەتەوە و ئه‌مه‌ به‌شێكه‌ له‌ جاشایەتیی بە رەنگێکی دیکە.”

(فازڵ بەشارەتی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندوه‌” لە چەندین شوێن به‌تایبه‌تی ھەڵەبجەی شەھید و زەڕایەن و ھەڵەبجەی تازە و تادەگاتە کەلار، بگرە لە ھەموو ناوچەیەک، هەڵمەتی ناونووسکردن بۆ دروستکردنی ھێز گەلی حەشدی‌ شەعبی بەرپا کراوە.
(بەشارەتی) گوتی، “ئەو ھەوڵە، ھەمان ئەو ھەوڵانەیە کە پیلان دژی ھەرێمی کوردستان دەگێڕدرێت، ئەمە خاڵێکە لەو پیلانانە، بە بڕوای من وایە کە خەڵکێک لە برسان دەچێت ئەو کارە دەکات و بەشێکیش بۆ جاشایەتییە، بەڵام بە رەنگێکی دیکە، هەڵبەت دەبێ بزانین کە حەشدی‌شەعبی بۆ دژایەتیی ھەرێم دروست کراوە.”

بێئەوەی ناوی هیچ کەس و لایەنێک ببات، (فازڵ بەشارەتی) جەخت دەکاتەوە لەوەی کە، ئەوانەی بەو کارە ھەڵساون، ھەمان ئەو کەسانەن کە باس لە یەکپارچەییی خاکی عێراق دەکەن و، ھەوڵەکان بۆ دروستکردنی دەوڵەتی کوردی بە موزایەدە وەسف دەکەن، گوتیشی “ناتوانین ئەو کەسانەی لە پشت ئەو کارانەوە دیاری دیاری بکەین، بەڵام ڕوونە کە ئەگەر ھاندان نەبێت، کەس رێ بە خۆی نادات لە ناو ھەڵەبجە خۆی بۆ حەشدی‌شەعبی ناونووس بکات.. ئەگەرنا هیچ کوردێک ئامادە نییە ناوی خۆی لەناو ھێزێکدا بنووسێت بەرنامەی بۆ جینۆسایدێکی دیکە داڕشتبێ.”

Back to top button