وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه زانیاری له‌سه‌ر كوژرانی ئهفسهرهكهیان له ئاكرێ ئاشكرا ده‌كات
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ئاشكرا كرد كه ئه‌مشه‌و له شارۆچكه‌ی ئاكرێ له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كوژران.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشه‌م لە سنووری شارۆچكه‌ی ئاکرێ (عەقید صابر جومعە ئاکرەیی) ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە، لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە، دەستڕێژی گولـلەی لێ کرا.
هاوکات ئاماژە بەوە دەکات ،لە ئەنجامی ڕووداوه‌كه‌ش بەداخەوە عه‌قیده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دەستبەجێ لە شوێنەكهدا گیانی لەدەستداوه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هاوسەر و منداڵێکیشی له ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌دا بریندار بوونه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه لە ئێستادا تیمە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە کردووە.
بەپیی دوایین زانیاری دەزگای میدیایی خواکوڕک ،دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه كچه‌كه‌شی به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا، هه‌روه‌ها هاوژینه‌كه‌شی بارودۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره و له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی بۆ ئه‌نجام ده‌درێ.