سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە بابە شێخ دەکات

 

 

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی ئەیلوول،  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە شێخ عەلی شێخ ئەلیاس بابەشێخی ئێزدییان کرد بۆ  کۆچی دوایی (شێخ حجی)ی برای.

 

سەرۆکی حکومەت، پرسە و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

 

بابە شێخ سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

Back to top button