کار دەکرێت بۆ دیاریکردنی بڕاندێکی کوردستانی
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار له‌سه‌ر دامه‌زراندنی بڕاندێكی كوردستان ده‌كات بۆ راكێشانی وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (15ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا محه‌ممه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ جوتیار عادل، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری گفتوگۆیان له‌باره‌ی دامه‌زراندی بڕاندێك كرد، تایبه‌ت به كه‌رتی وه‌به‌رهێنان بۆ راكێشانی سه‌رنجی وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی و ئاشناكردنیان به جۆر و ده‌رفه‌ته‌كان له سێكته‌ره جیاوازه‌كانی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی ئه‌و بیرۆكه‌یه كرایه‌وه و گفتوگۆكرا له‌باره‌ی گه‌یشتن به ئه‌نجامی كۆتایی سه‌باره‌ت به جۆر و شێواز و ناو و لۆگۆی بڕانده‌كه.
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هاوشێوه‌ی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان له‌رێگه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌و بڕانده‌وه، كار له‌سه‌ر ناساندنی هه‌رێمی كوردستان و كارئاسانی و خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی بكه‌ن تا له كه‌رتی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان سه‌رمایه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ.