گۆڕانكاری لە دەوامی حکومەتدا كرا

بەمەبستی زۆرترین سوودمەندبوونی هاووڵاتییان لە لێخۆشبوونی قەرزی ئاو بڕیارە سبەی شەموو دەوامی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر كراوە بێت، ڕۆژی سێشەمیش لێخۆشبوون كۆتایی دێ‌.

حكوومەتی هەرێمی كوردستتان بۆ ئەوەی زۆرترین هاووڵاتی سوودمەند بێت، بڕیاری لێخۆشبوونی 15%ـی كرێی ئاوی داوە، لە ئێستە جەنجاڵییەكی زۆر لە فەرمانگەی ئاوی هەولێر هەیە، بۆیە بڕیار دراوە ڕۆژی شەموو دەوام لەو فەرمانگەیە هەبێ.
ئەمڕۆ هەینی 16ـی ئەیلوول، بەپێی ئاگادارییەكی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر، سبەی دەوامی ئاسایی فەرمانبەران بۆ ڕایی كردنی مامەڵەی هاووڵاتییان هەیە و پشوو نییە.
كردنەوەی دەوام لە ڕۆژی شەموو بۆ ئەوەیە زۆرترین كاروباری هاووڵاتییان جێبەجێ‌ بكرێ‌ و زۆترین هاووڵاتی هەولێر لە لێخۆشبوونی 15%ـی قەرزی ئاو سوودمەند بن.
بەپێی دواین ئاگاداری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، تا 20ی ئەیلوول كاركردن بە بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی قەرزی ئاو بەردەوام دەبێت.
لە ماوەی ڕابردوودا حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی هاووڵاتییان و بە تایبەتی ئەو هاوبەشانەی ئاو كە قەرزی حكوومەتیان لایە، بڕیاریدا بە ڕێژەی 15% داشكاندن بۆ قەرزی كرێی ئاو بكرێت و هاووڵاتییانیش بەشێوەیەكی بەرچاو پێشوازیان لە بڕیارەكەی حكوومەت كرد. 

بەمەبستی زۆرترین سوودمەندبوونی هاووڵاتییان لە لێخۆشبوونی قەرزی ئاو بڕیارە سبەی شەمممە دەوامی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر كراوە بێت، ڕۆژی سێشەمیش لێخۆشبوون كۆتایی دێ‌.

حكوومەتی هەرێمی كوردستتان بۆ ئەوەی زۆرترین هاووڵاتی سوودمەند بێت، بڕیاری لێخۆشبوونی 15%ـی كرێی ئاوی داوە، لە ئێستە جەنجاڵییەكی زۆر لە فەرمانگەی ئاوی هەولێر هەیە، بۆیە بڕیار دراوە ڕۆژی شەموو دەوام لەو فەرمانگەیە هەبێ.

ئەمڕۆ هەینی 16ـی 9ـی 2022، بەپێی ئاگادارییەكی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر، سبەی دەوامی ئاسایی فەرمانبەران بۆ ڕایی كردنی مامەڵەی هاووڵاتییان هەیە و پشوو نییە.

كردنەوەی دەوام لە ڕۆژی شەمممە بۆ ئەوەیە زۆرترین كاروباری هاووڵاتییان جێبەجێ‌ بكرێ‌ و زۆترین هاووڵاتی هەولێر لە لێخۆشبوونی 15%ـی قەرزی ئاو سوودمەند بن.

بەپێی دواین ئاگاداری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، تا 20ی ئەیلوول كاركردن بە بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی قەرزی ئاو بەردەوام دەبێت.

لە ماوەی ڕابردوودا حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی هاووڵاتییان و بە تایبەتی ئەو هاوبەشانەی ئاو كە قەرزی حكوومەتیان لایە، بڕیاریدا بە ڕێژەی 15% داشكاندن بۆ قەرزی كرێی ئاو بكرێت و هاووڵاتییانیش بەشێوەیەكی بەرچاو پێشوازیان لە بڕیارەكەی حكوومەت كرد.

Back to top button