تەرمی عەقید سابیر لە ئاکرێ بە خاک سپێردرا

سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی پێشمەرگە و ژمارەیەک لە ئەفسەران و فەرماندە سەربازییەکان، هەڤالان و دۆستان و خەڵکی دەڤەری ئاکرێ و کەسوکارەکەی، تەرمی عەقید (سابیر جومعە ئاکرەیی) لە گۆرستانی ئاکرێ بە رێورەسمێکی سەربازی بە خاک سپێردرا.

لەو رێورەسمەدا لەلایەن کەسوکاری خوالێخۆشبوو باس لە چۆنیەتی رووداوەکە کراوە و ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەوەی بە کوڕەکەی ئەوان کراوە غه‌درێکە و پێویستە تاوانباران بە سزای خۆیان بگەیەنرێن، تەئکیدیشیان کردەوە کە ئەوان کێشەیان لەگەڵ هیچ کەسێک نەبووە.

جێی باسه‌ ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌م لە سنووری شارۆچكه‌ی ئاکرێ (عەقید سابیر جومعە ئاکرەیی) ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە دەسڕێژی گولـلەی لێ کرا و لە ئەنجامدا بەداخەوە دەستبەجێ لەو شوێنە گیانی لەدەست دا، هاوسەر و منداڵێکیشی برینداربوون.

Back to top button